به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، سێ سووختبه‌ر له گوندی “هانه گه‌رمه‌ڵه”ی پاوه به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه و ته‌قینه‌وه‌ی گاز، به‌سه‌ختی برینداربوون كه ناسنامه‌ی دوو كه‌سیان بریتییه له: “ئه‌رده‌ڵان محه‌ممه‌د مۆرادی” و “زانیار(عه‌بدۆلباسێت) حه‌میدیان”.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، سێ سووختبه‌ر له گوندی “هانه‌گرمه‌ڵه”ی پاوه له كاتێكدا به‌نزینیان له دوو ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا و په‌یكان ده‌گوازته‌وه تووشی ئاگركه‌وتنه‌وه بوون و به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كه‌پسوولی گازی یه‌كێك له ئۆتۆمبێله‌كان هه‌ر سێكیان به‌سه‌ختی بریندابوون. به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییكان بڵاوكراوه‌ته‌وه خه‌ڵكی مه‌ده‌نی سه‌رقاڵی كۆژانه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ن و هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه نه‌چوون به‌هانایانه‌وه.