به‌هۆی به‌ڕێوه‌چوونی جه‌ژنی ده‌رچوونی خۆێندكارانی زانكۆی ده‌رمانسازی كرماشان و بڵاوبوونه‌وه‌ی وێدیۆی شایی و ڕه‌شبه‌ڵه‌كی خۆێندكارانی ئه‌و زانكۆیه، به‌رپرسانی ڕژیم دوو مامۆستا و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و زانكۆیه‌یان له‌كاره‌كانیان دوورخسته‌وه.
ڕۆژی ڕابردوو ویدیۆیەک سەبارەت بە بەڕێوەچوونی جەژنی دەرچوونی خوێندکارانی زانكۆی دەرمانسازی کرماشان لە تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكرایه‌وه و پاش بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکە، دوو بەڕێوەبەری به‌شدار لە جەژنەکە بەهۆی سه‌ما و خۆشی و ڕەشبەڵەکی خوێندکاران، لە ئەرکه‌كانیان دوور خرانه‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه دەسەڵاتی ڕژیمی ئاخوندی له‌گه‌ڵ جه‌ژن و خۆشی خه‌ڵكدا دژایه‌تی ده‌كه‌ن، بەڵام دزی و گەندەڵی و جینایەت به‌لایانه‌وه زۆر ئاساییه.