ڕۆژانی پێنجشەممە و هه‌ینی ١٦ و ١٧ی مانگی پووشپەڕ، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری شنۆ بەناوه‌كانی “سەلاحەدین ئەحمەدی” خەڵکی گوندی “سینگان” و “ئۆمێد مورادی” خه‌ڵكی گوندی “نالووس”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
بەپێی زانیارییه‌كان، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان كردووه‌ته سەر ماڵی “سه‌لاحه‌دین” و دەستبەسەریان کردووە. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات “ئومێد موراد”یان له نزیك گوندی “قزن ئاوا”ی شنۆ ده‌ستبه‌سه‌ر و كهلووپهلهكهشیان زه‌وت كردووه. شایانی باسه كه هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وی ئه‌و هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و دوو كه‌سه له‌به‌رده‌ستا نییه.