ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌شێك له توونێلی میترۆی كرماشان له شه‌قامی “موده‌ریس” ڕووخا و بووه هۆی داخرانی شه‌قامه‌كانی ده‌ورووبه‌ر و هاتووچۆیان له گه‌ڕه‌كه‌كانی نزیك به شوێنی ڕووداوه‌كه ڕاگرت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و پڕۆژه‌یه له‌لایه‌ن قه‌رارگای “خاته‌مولئه‌نبیا”وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و پێشتریش كارناسانی ئه‌ندازیاری چه‌ندین جار له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری ڕووخانی توونێله‌كانی میترۆ هۆشدارییان دابووه به‌رپرسانی ئوستان، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێكیان به ڕاپۆرتی كارناسانی ئه‌ندازیاری نه‌داوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕووداوه‌كه هیچ زیانێكی گیان به‌دواوه نه‌بووه و ته‌نیا زیانی ماددی به پڕۆژه‌كه گه‌یاندووه و ئاسته‌نگی بۆ هاتووچۆی دانیشتووانی ناوچه‌كه سازكردووه.