مه‌سعود ستایه‌شی وته‌بێژی هێزی دادوه‌ری كۆماری ئسلامی، ڕۆژی ١٤ی پوشپه‌ڕ سه‌باره‌ت به په‌روه‌نده‌ی خاتوو “سیسێل كۆهلێر و هاوسه‌ره‌كه‌ی ژاك پاری” ڕاگه‌یاند، پولیسی تایبه‌ت هاتۆته ناو ئه‌م په‌روه‌نده‌یه و هه‌ندێك كار بۆ گه‌یشتن به ڕاستییه‌كان و دیتنه‌وه‌ی تاوان، ئه‌نجامدراوه. ئه‌و دووكه‌سه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه كه ئه‌ندامی بارهێنانی نێونه‌ته‌وه‌یی فه‌ڕانسه‌ن كه ٣٢ ملیۆن ئه‌ندامی هه‌یه، له ١٨ی گوڵاندا، له لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌دناویی ئیتڵاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. وته‌بێژی هێزی دادوه‌ری ده‌ڵێت كه ڵێكۆڵینه‌وه‌كان له قۆناغی نهێنی بووندان. سه‌ره‌ڕای ئه‌م به‌ناو نهێنی بوونه ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كانی ڕژیم و له‌وانه، ده‌نگ و ڕه‌نگی كۆماری ئیسلامی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به بێ پێكهاتنی هیچ دادگایه‌ك ئه‌م دوو هه‌ڵسوڕاوه كرێكاری و سندیكاییه خۆشناو و ناسراوه‌یان وه‌ك “سیخوڕ” ناساند. ئه‌وان به‌هۆی په‌روه‌نده سازی له دژی بزوتنه‌وه‌ی مافخوازنه و دژی سه‌ره‌ڕۆیی كرێكاران و موعه‌لیمانی ئێران، كۆمه‌ڵێك تۆمه‌تی بێ بنه‌مایان خسته پاڵ ئه‌م كه‌سانه‌وه و به ته‌بلیغاتێكی درۆینه و بێ شه‌رمانه، ئیدعای ئه‌وه‌یان كرد كه، ئه‌م توریسته فه‌ڕانسه‌ویانه بۆ دروستكردنی “تۆڕ و ڕایه‌ڵه و لێكهه‌ڵپێكانی تاك و كۆڕ و كۆمه‌ڵه تێوه‌گلاوه ناوخۆییه‌كان” هاتبوون، بۆ ئه‌وه‌ی “كۆمه‌ڵگا له‌گه‌ڵ شه‌پۆلێكی مه‌ترسیدار له خرابكاری و شه‌ڕه‌نگێزی و نائه‌منیی” به‌ره‌وڕوو بكه‌نه‌وه.
به‌رپرسانی ڕژیم كه به‌هۆێ خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تیی ڕێكخراو و ڕوو له گه‌شه‌ی كرێكاران، موعه‌لیمان، خانه‌نشینكراوانی كرێكاری و ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌كان، ترسی مه‌رگیان لێ نیشتووه، ده‌ستیان داوه‌ته په‌روه‌نده سازییه‌كی درۆینه و بێ شه‌رمانه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كرده‌وه بێ ئابرووانه‌ی خۆیان، پاساو بكه‌ن و ڕێگا بۆ سات و سه‌ودا و گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌م دوو فه‌رانسه‌وییه له‌گه‌ڵ تیرۆریسته ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌كانی خۆی، له ئوروپا خۆش بكه‌ن.
سیسێل كۆهلێر و ژاك پاری، پاش هاتنیان بۆ ئێران به‌له‌به‌ر چاوگرتنی خاوه‌ن ئه‌زموونی و لایه‌نگری له خه‌باتی سنفی كرێكاران و موعه‌لیمان، له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌س له هه‌ڵسووڕاوانی ئه‌م بزوتنه‌وانه چاو پێكه‌وتنیان كرد. ئه‌م دیدار و چاو پێكه‌وتنانه به نهێنی و دوور له چاوی كامێرا‌كان و به‌رپرسانی ڕژیم، به‌ڕێوه نه‌چووه. به‌ڵام به‌رپرسانی ئیتڵاعاتی و ئه‌منییه‌تی ڕژیم به مه‌به‌ستی چاوترسێن كردنی بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه و به‌هێز و ڕوو له گه‌شه‌ی موعه‌لیمان و كرێكاران و هه‌روه‌ها ناڕه‌زایه‌تیی به‌ربڵاوی جه‌ماوه‌ری له شه‌قام و ناوه‌ندی شاره‌كان، ژوماره‌یه‌ك له هه‌ڵسووڕاوانی ئه‌م بزوتنه‌وانه له‌وانه، “ڕه‌زا شه‌هابی و حه‌سه‌ن سه‌عیدی” له ئه‌ندامانی شیركه‌ت واحدی ئوتوبوسڕانی تاران، دڵسۆزان و هه‌ڵسووڕاوانی بزوتنه‌وه‌ی كرێكاریی، واته “ئانیشا ئه‌سه‌دوڵاهی، ڕێحانه ئه‌نسارینژاد و كه‌یوان موهته‌دی” ژوماره‌یه‌ك موعه‌لیمی خه‌باتكاری وه‌ك، “ڕه‌سووڵ بو‌داقی، جه‌عفه‌ر ئیبراهیمی، محه‌ممه‌د حبیبی، زارا ئیسفه‌ندیاری، ناسر موسه‌وی، شه‌عبان محه‌ممه‌دی، ئه‌سكه‌ندر لوتفی و مه‌سعود نیكخا” له ئه‌ندامانی كانونی سنفی موعه‌لیمانی كوردستانیان، به بیانووی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ دوو توریستی فه‌رانسه‌ویی له ئێران، ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندان كرد. ئه‌گه‌ر چی ئامانج له‌م ده‌ستبه‌سه‌ركردنانه هاوكات بۆ درووستكردنی ترس و خۆف له‌ناو جه‌ماوه‌ری تووڕه و ناڕازیی و هه‌روه‌ها پێش‌گرتن له شه‌پۆلی ڕوو له گه‌شه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه كرێكاری و جه‌ماوه‌رییه‌كانه، به‌ڵام كرێكاران و جه‌ماوه‌رێكی كه ترسیان له ڕژیم ڕژاوه، به په‌ره‌پێدان به خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان و به‌تایبه‌ت له سه‌ره‌كیترین پیشه‌ی وڵات، واته نه‌وتدا، وڵامی فریوكارییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیان داوه‌ته‌وه. كرێكارانی ڕه‌سمی شیركه‌تی نه‌وت له ڕاگه‌یاندنی ڕۆژی ١٦ی پوشپه‌ڕی خویاندا، یه‌كگرتوویی به‌ته‌واو مانا له‌گه‌ڵ كرێكارانی په‌یمانیی به كارێكی پێویست و حه‌یاتی ناو بردووه، داخوازییه‌كانی ئه‌وانی وه‌ك به‌شێك له ویست و داواكاری خۆیان دووپات كردۆته‌وه و هۆشدارییان داوه كه ئه‌گه‌ر تا ٥ی مانگی گه‌لاوێژ، وڵام به داواكارییه‌كانیان نه‌درێته‌وه، له‌گه‌ڵ باقی ئه‌و به‌شانه‌ی دیكه‌ی كه له مانگرتندان، ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان ده‌ست پێده‌كه‌ن.
به‌ڵام كۆماری ئیسلامی جگه له‌و ئامانجه سه‌ره‌كییه‌ی كه ئاماژه‌ی پێكرا، ده‌یه‌وێت كه له به‌دیل گرتنی خاتوو سیسێل و ژاك پاری، له دیپلۆماسیه‌تی دژه ئینسانی گۆڕینه‌وه‌ی زیندانیه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی فه‌رانسه، كه‌ڵك وه‌ربگرێت. بابه‌تی له‌م چه‌شنه له ڕابردوودا له‌گه‌ڵ كابینه‌كانی دیكه‌ی فه‌رانسه ڕوویداوه. به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان سه‌ربازانی به‌دناویی ئیمامی زه‌مان، به هه‌ڵه‌دا چوون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان دوو ئه‌ندامی ناسراو و خۆشناویی بزوتنه‌وه‌ی كرێكاریی فه‌رانسه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و بێگومان به‌رپرسانی ڕژیم ده‌بێ تاوانی ئه‌م هه‌ڵه‌یه بده‌نه‌وه.
پێویسته سه‌رجه‌م زیندانیان سیاسی و له‌وانه، ئه‌و ئازیزانه‌ش به په‌ره‌دان به خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تی و به‌ره‌و قوناغی شۆڕشگێڕانه بردنی كۆمه‌ڵگا، ئازاد بكرێن. تا گه‌یشتن به‌و قۆناغه، پێویسته به چالاكی شێلگیرانه له ئاستی ناوچه‌كه و جیهاندا، سناریۆ و پلانی بێ شه‌رمانه‌ی كۆماری ئیسلامی له‌قاو بدرێ. ده‌بێ زمان حاڵی به‌دیلگیراوه فه‌رانسه‌ویه‌كان له ئێران و كرێكاران و موعه‌لیمانی زیندانی بین. پێویسته و ده‌كرێ به عه‌لی خامنه‌یی سه‌رده‌سته‌ی جینایه‌تكاران، نیشان بدرێ كه ” خودای ده‌هه‌ی ٦٠، خودای ساڵی ١٤٠١ی هه‌تاویشه“، به‌ڵام كومه‌ڵگای ئێستای ئێران كۆمه‌ڵگای ده‌یه‌ی ٦٠ و٤٠ ساڵ له‌وه پێش نییه و خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی ئێران، خوازیاری كۆتایی هێنان به نیزامی دژه خه‌ڵكی و جینایه‌تكاری ئیسلامی و ده‌سه‌ڵاتداران و خوداكانی سه‌ر زه‌ویی ئه‌و ڕژیمه‌ن.
