کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

دەستبەسەرکرانی سێ کەس لە شاری پیرانشار

دەستبەسەرکرانی سێ کەس لە شاری پیرانشار 4

سێ کەس بە ناوەکانی “عوسمان دڵسۆز تەمەن ٦٤ ساڵ، عەبدوڕەحیم دڵسۆز تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی گوندی زێوکە و ئاکام خزرزدازە تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی گوندی کانی بوداغی سەر بە شاری پیرانشار”، ڕۆژی سێشەممە ١٤ی پووشپەڕ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کاتژمێر ٦ی سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە هاوکات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کراون.  جێگای ئاماژەیە تا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ئەم سێ کەسە و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان لەبەردەستدا نییە.