“ئەسەکەندەر لوتفی” موعەلیمی دەستبەسەرکراو و ئەندامی شۆرای هاوئاهەنگی ڕێکخراوە پیشەییەکانی فەرهەنگیان، ڕۆژی سێشەممە ١٤ی پووشپەڕ لە ڕێگای پەیوەندیەکی تەلەفوونیەوە بە بنەماڵەکەی ڕایگەیاندووە کە قۆناغی لێپرسنەوەکانی کۆتایی پێهاتووە و بریار وایە بۆ بەندی قەرەنتینەی زیندای ئێڤین بگوازرێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١١ی مانگی گوڵان، “ئەسەکەندەر لوتفی، شەعبان محەممەدی و مەسعوود نیکخواه ئەندامانی بەڕێوبەری ئەنجومەنی پیشەیی موعەلیمانی کوردستان لقی مەریوان لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کران. له لایهكی دیكهوه “کەژاڵ کەریمی” هاوسەری “شەعبان محەممەدی” بە بڵاوکردنەوەی نامەیەک بۆ ڕای گشتی، سەرەڕای شەرمەزارکردنی دەستبەسەرکرانی هاوسەرەکەی، نیگەرانی خۆی لەسەر بارودۆخی تەندرووستی دەربڕییوە و ڕایگەیاندووە لە ڕۆژانی چوارشەممە و پینجشەممە بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ دۆسیەی “شەعبان محەممەدی” سەردانی دادسەرای ئێڤینی کردووە و پێیان ڕاگەیاندووە کە مافی چاوپێکەوتن و پهیوهندی لەگەڵ بنەماڵەکەی لێ زەوت کراوە.