کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

سەپاندنی ٢ ساڵ بەندکران بەسەر چالاکێکی سیاسی لە باکووری کوردستان

سەپاندنی ٢ ساڵ بەندکران بەسەر چالاکێکی سیاسی لە باکووری کوردستان

سیاسەتمەدارێکی خەڵکی باکووری کوردستان بە ناوی “سڕڕی سورەییان ئۆندەر” کە پێشتر بە تۆمەتی سووکایەتی بە ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیە سزای ١٠ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، بۆ جارێکی دیکە دادگای تورکیە بە تۆمەتی دووبارەکردنەوە سووکایەتی بە ئەردوغان سزای دووساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاند.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناوبراو لەدوای ئەوەی کە لە ساڵی ٢٠١٦ی زایینیدا بە تۆمەتی سووکایەتی بە ئەردوغان سزای ١٠ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، بۆ جارێکی دیکە لە لایەن دادگای دەوڵەتی تورکیە لە شاری دیاربەکر بە تۆمەتی دووبارە ئەنجامدانی سووکایەتی بە ئەردوغان سزای ٢ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە. جێگای ئاماژەیە لەو دادگایەدا هەتا ئێستا هیچ ئاماژەیەک بەوە نەدراوە کە کام یەک لە قسەکانی ئەو سیاسەتمەدارە کوردە بە سووکایەتی کردن بە سەرۆک کۆماری دەوڵەتی تورکیە زانراوە.