ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، دانیشتووانی به‌شی “میرئاوا”ی سه‌ر به شاری “سه‌لاسی باوه‌جانی” له‌ئاست كه‌مئاوی و پیسبوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری بایه‌خدانی به‌رپرسانی ئیداری ئۆستانی كرماشان به كێشه و گرفته‌كانیان بوون.
خه‌ڵكی ناڕازی ده‌ڵێن: له‌گه‌ڵ هاتنی شه‌پۆلی په‌تای “وه‌با” بنه‌ماڵه‌كانمان له مه‌ترسی تووشبوون به‌و نه‌خووشیه‌دان، چونكا ئاوی خواردنه‌وه‌ی پاك له ناوچه‌كه نییه و ئه‌و ئاوه‌ی بۆ خه‌ڵك دابین ده‌كرێت زۆر پیسه و به‌كاری خواردنه‌وه نایه‌ت. ناڕازییان ڕایانگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر به زووترین كات ئاوی پاك و خاوێنیان بۆ دابین نه‌كه‌ن له ناوه‌ندی ئیداره‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ئه‌و شاره كۆده‌بنه‌وه و مانده‌گرن.