ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌دوای سه‌پاندنی حوكمی زیندان به‌سه‌ر ١٦ ڕۆژنامه‌نووس و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هه‌واڵنێرانی “دیجله و فورات”، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له ڕۆژنامه‌نووسان و هه‌واڵنێرانی توركیا له مه‌یدانی “ئۆلووس”ی ئانكارا كۆبوونه‌وه و سێ كه‌سیان له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركران.
ڕۆژنامه‌نووسانی ناڕازی به بڵاوكردنه‌وی به‌یاننامه‌یه‌ك خوازیاری ئازادی ته‌واوی هاوكاره‌كانیان بوون به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیس هێرشیانكرده سه‌ریان و سێ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ركرد. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “دنیز نازلیم” ڕۆژنامه‌نووس و ده‌بیری ئاژانسی هه‌واڵنێری “مێزۆپۆتامیا” له ئانكارا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه هێرشیكرایه سه‌ر و به لێدان و ئه‌شكه‌نجه ده‌ستبه‌سه‌ركرا. جێگای ئاماژه‌یه كه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، نوێنه‌رانی پارتی دیمۆكراتیكی گه‌لان “هه.ده.په” و “مێهمه‌ت بۆزگییك” سه‌رۆكی كۆنفدراسیۆنی ئیتحادییه‌كانی كرێكاری توركیا و كۆمه‌ڵێك له چالاكانی كرێكاری و مه‌ده‌نی دیكه به‌شداربوون.
