کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

دەستبەسەرکرانی سێ کەس لە شاری میاندواو

دەستبەسەرکرانی دوو کەس لە شاری میاندواو 3

ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی پووشپەڕ، سێ کەس بە ناوەکانی “سەید سالار سەید ڕەحیمی” کوڕی سەید عەبدوڵڵا و “حەسەن ماملێ‌ئازەر” خەڵکی گوندی “گامێش گۆلی” و “مەنسوور کەربەلایی” خەڵکی گوندی سەرچناری  شاری میاندواو، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کران.

بە گوێرەی زانیاریەکان، سەرەڕای بەدواداچوون و سەردانی بنەماڵەی ئەو کەسانە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەو كه‌سانه‌وه‌ پێ ڕانەگەێندراوە.