کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

برینداربوونی پێنج كه‌س به‌هۆی ڕووخانی ماڵێك له‌ گه‌ڕه‌كی “سه‌رته‌پۆڵه‌”ی سنه‌

برینداربوونی پێنج كه‌س به‌هۆی ڕووخانی ماڵێك له‌ گه‌ڕه‌كی سه‌رته‌پۆڵه‌ی

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، ماڵێكی كۆن له‌ گه‌ڕه‌كی “سه‌رته‌پۆڵه‌”ی شاری سنه‌ كه‌ شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی شه‌ش كارتۆنخه‌و و تووشبووی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان بوو به‌سه‌ریاندا ڕووخا و به‌پێی دوایین زانیاری ڕۆژی ڕابردوو پێنج كه‌سیان به‌ برینداری ڕزگاركراون و هه‌وڵه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی كه‌سی شه‌شه‌م به‌رده‌وامه‌.

گه‌ڕه‌كی “سه‌رته‌پۆڵه‌”ی شاری سنه‌ له‌ گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كانی ئه‌و شاره‌یه‌ و بووه‌ته‌ شوێنی نیشته‌جێبوونی تووشبووانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌ ناوی “كارتۆنخه‌و” ناسراون. له‌ ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا چه‌ندین جار هه‌وڵی ڕووخان و نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ دراوه‌، به‌ڵام هیچ یه‌ك له‌ به‌ڵێنه‌كانی شاره‌داری سنه‌ به‌هۆی گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ئه‌و ناوه‌نده‌ جێبه‌جێنه‌كراوه‌ و ناوه‌نده‌ ده‌وڵه‌تییه‌كانیش هیچ هه‌وڵێكیان بۆ یارمه‌تی و ساماندانی كارتۆنخه‌وه‌كان نه‌داوه‌‌.