کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی خۆكوژی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، سێ لاو به‌ناوه‌كانی “فه‌ردین ڕه‌حمانی” ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “پوش ئاباد”ی شنۆ، “هه‌ژار عه‌نایه‌تی” ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ  و خه‌ڵكی بۆكان و “ئۆمێد سه‌رمه‌ستی” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ و خه‌ڵكی “دێولان”، له‌ ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه‌ كوتاییان به‌ژیانیان هێناوه‌.

خراپی باری ئابووری، بێكاری و بێهیوایی، زه‌وتكردنی ئازادییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و سه‌پاندنی كه‌شی ئه‌منییه‌تی له‌لایه‌ن ڕژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌، بووه‌ته‌ هۆی نائۆمیدی لاوان و گه‌نجانی ئێران‌ و له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه‌ ڕێژه‌ی هه‌ژاری و بێكاری له‌ چاو ئۆستانه‌كانی دیكه‌ی ئێران به‌رزتره‌، ڕێژه‌ی خۆكوژیش تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو چووه‌ته‌سه‌ره‌وه‌. به‌پێی تۆژینه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، ته‌مه‌نی خۆكوژی له‌ ئێران گه‌یشتووه‌ته‌ ١٢ ساڵ و به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی هیچ بایه‌خێك به‌ ژیان و ته‌ندرووستی خه‌ڵك ناده‌ن.

بابەتی پەیوەندیدار

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ڕۆژی جیهانی كرێكار له‌ سه‌قز و سنه

-

گردبوونه‌وه‌ی كرێكارانی كامیاران به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكار

-

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی و كیشوه‌ری له‌ چه‌ند شار

-

ئه‌منیه‌تی كردنی سنه‌ بۆ ڕێگری كردن له به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی رۆژی کرێکار

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چوار هاووڵاتی له‌ شاری شنۆ

-

بانگهێشتی چالاكانی سنفی و كرێكاری له‌ سنه‌ و تاران

-