کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گیان له‌ده‌ستدانی سێ په‌نابه‌ری ئه‌فغانستانی له‌ باكووری كوردستان

گیان له‌ده‌ستدانی سێ په‌نابه‌ری ئه‌فغانستانی له‌ باكووری كوردستان

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، هێزه‌ سنوورییه‌كانی توركیا ته‌قه‌یان له‌ مینی بووسی په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی كرد و به‌هۆیه‌وه‌ سێ په‌نابه‌ر له‌وانه‌ ژنێك و كۆرپه‌كه‌ی‌ گیانیان له‌ده‌ستدا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مینی بووسی په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی كه‌ ٥٥ سه‌رنشینی تێدابووه‌ له‌ ده‌ورووبه‌ری شاری “وان”ی باكووری كوردستان له‌لایه‌ن هێزه‌ سنوورییه‌كانی ده‌وڵتی توركیاوه‌ كراوه‌ته‌ ئامانج و به‌هۆیه‌وه‌ سێ په‌نابه‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ٩ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.