ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، دانیشتووانی شاری “ئاكڕۆن”ی سه‌ر به ئه‌یاله‌تی “ئۆهایۆ”ی ئا‌مریكا پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ویدیۆی كوشتنی شارۆمه‌ندێكی ڕه‌شپێست له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانێكی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزه‌كانی پۆلیس به‌دوای لاوێكی ڕه‌شپێست به‌ناوی “جیندا واكر” ده‌كه‌ون و كاتێك ناوبراو له ئۆتۆمبێله‌كه‌ی داده‌به‌زێت و له‌ده‌ست هێزه‌كانی پۆلیس هه‌ڵدێت، ته‌قه‌ی لێده‌كه‌ن و دهیكۆژن. به‌پێی لێبكۆڵێنهوهكان، هێزه‌كانی پۆلیس ٦٠ فیشه‌كیان ناوه به جه‌سته‌ی “جیندا واكر” و به شێوه‌یه‌كی دڕندانه كوشتوویانه. پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ویدیۆكه دانیشتووانی شاری “ئاكرۆن” ڕژاونه سه‌ر شه‌قام و به‌وتنه‌وه‌ی دروشم دژی هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی، خوازیاری محاكمه‌ی تاوانبارانی ئه‌و جه‌نایه‌ته بوون.