ژنە فەرماندەیەکی هێزەکانی هەسەدە بە ناوی “مزگین کۆبانی” ڕێکەوتی ٢ی مانگی پووشپەڕ، لە ئەنجامی بۆردوومانی ئاسمانی دەوڵەتی تورکیە لە شاری ڕەقە تیرۆر کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا دەوڵەتی تورکیە لە ڕێگای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە چەندین بەرپرسی پلە باڵای هەسەدەی، لە باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان تیرۆر کردووە. جێگای ئاماژەیە لە دوایین کردەوەی تیرۆریستیدا، دەوڵەتی تورکیە لەنزیك شارۆچكەی كەلار ئۆتۆمبێلێكی كردە ئامانج و بەوهۆیەوە چوار كەس گیانیان لەدەستدا و كەسێكی تریش بەسەختی برینداربوو.