فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی تورکیە ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی پووشپەڕ، گوندی “سكیریی” سەر بە شارۆچكەی ئامێدییان لە سنووری ئوستانی دهۆک بۆردوومان كرد.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو ناوچەیە ماوەی زیاتر لە سێ هەفتەیە بە بیانووی هەبوونی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان بەچڕی بۆردوومان دەرکێت. جێگای ئاماژەیە هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر زیانەکانی ئەو بۆردوومانە بڵاو نەکراوەتەوە.