کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

دەستبەسەرکرانی ٩٤ کەس لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا

دەستبەسەرکرانی ٩٤ کەس لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوو 1

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندەکانی مافی مرۆڤی کوردستان، لە مانگی ڕابردووی زایینیدا لانیکەم ٩٤ کەس بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەرکراون.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانە، ٤١ کەس بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری حیزبە کوردستانییەکان، ٤٩ کەس بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی و پیشەیی ڤڕتو ٤ کەسی دیکەش لە کاتی کۆڵبەری دەستبەسەر کراون. جێگای ئاماژەیە لەو ئامارەدا ئاماژە بە دەستبەسەرکرانی ٤ چالاکی ژن و دوو مێرمنداڵی ژێر ١٨ساڵ و منداڵێکی چەند ڕۆژە و ٤٩ موعەلیم لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دراوە.