بە پێی هەواڵی گهیشتوو، له ماوهی چهند ڕۆژی ڕابردوودا، پێشمەرگەیەکی دێرینی کۆمەڵە بە ناوی کاک سدیق زارعی، ناسراو بە سدیقی خەلیفەی میرزا، خەڵکی گوندی لاوێسانی سەر بە شاری مەریوان، بە هۆی پیری و نەخۆشیی، دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و ماڵئاوایی لە کۆڕی هاوڕێیان و بنەماڵەکەی کرد.
کاک سدیق، سیمای ناسراو، خۆشەویست و جێ متمانەی خەڵکی ناوچەی مەریوان و دۆستان و هاوڕێیانی کۆمەڵە بوو. کاک سدیق لە ساڵەکانی دەیەی شەست، لە زۆربەی چالاکییەکانی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە لە ناوچەی مەریوان بەشدار و ڕۆڵێکی چالاکی بووە. بهم بۆنهوه سهر خۆشی خۆمان ئاڕاستهی هاورێیانی كاك سدیق و بنهمالهی بهڕێزی دهكهین. یادی بهرز و بهڕێز بێت.