به پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌وڵه‌تی “ئێكوادۆر” پاش ١٨ ڕۆژ مانگرتنی زه‌حمه‌تكێشانی ئه‌و وڵاته، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی مانگی پووشپه‌ڕ، له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری بوومییهكانی ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر جێبه‌جێكرانی داخوازییه‌كانیان ڕێككه‌وتنێكیان واژۆكرد.
ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئێكوادۆر كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی بوومییهكانی ئه‌و وڵاته‌وه به‌ناوی “كۆنای” ڕێكخرابوو، له ڕۆژی ١٣ی مانگی ژووئه‌نه‌وه ده‌ستیان به مانگرتن كردبوو. زه‌حمه‌تكێشانی ئێكوادۆر خوازیاری هاتنه‌خواره‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی، كۆنتڕۆڵی نرخی پێداویستییه‌كانی ژیان، كۆتایی هێنان به باری نایاسی له‌و وڵاته، كۆتاكردنی ده‌ستی شیركه‌ته خسووسیه‌كان، بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی بودجه‌ی بێهداشت و به‌ربه‌ست دانیان بۆ ئه‌و شیركه‌ته مه‌عده‌نی و نه‌وتییانه بوون كه له ناوچه پارێزراوه‌كانی سرووشت چالاكن. شایانی باسه كه دوو حه‌وته مانگرتنی زه‌حمه‌تكێشان له ئێكوادۆر ئابووری ئه‌و وڵاته‌ی تووشی داڕمان كرد و ناڕازییان ٩٠ ڕۆژ كاتیان داوه به ده‌وڵه‌ت تاكوو داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ بكات.