خامنه‌یی ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی پوشپه‌ڕ، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ به‌رپرس و كارمه‌ندانی هێزی دادوه‌ری، هه‌موو ته‌عاروفێكی وه‌لانا و زۆر ڕاشكاوانه هه‌ڕه‌شه‌ی له خه‌ڵك كرد. له‌م پێوه‌ندیه‌دا كوشتاره‌كانی ده‌یه‌ی ٦٠ی وه‌بیر هێنایه‌وه و ڕوو به كاربه‌دستانی هێزی دادوه‌ری وتی كه، خودای ئه‌م ده‌یه، خودای ساڵی ١٤٠١یشه. ناوبراو هه‌روه‌ها وتی، خودای ساڵی ٦٠، خودای ئه‌مساڵیشه. ئێمه له ساڵی ٦٠دا توانیمان له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو ڕووداو و كرداره تووندانه‌ی نه‌یارانمان، له‌سه‌ر پێی خۆمان ڕابوه‌ستین و دوژمن بێ هیوا بكه‌ین، ئه‌مڕۆكه‌ش ده‌توانین. خودای ساڵی ٦٠ هه‌ر ئه‌م خودایه‌ی ئه‌مساڵه، خودای سه‌رده‌مه دژوار و جیاوازه‌كان یه‌كێكن. سوننه‌ته ئیلاهییه‌كان هه‌موو له‌سه‌ر جێگای خۆیانن.
ئه‌و له قسه‌كانیدا بارودۆخی ئێستای كۆماری ئیسلامی له كۆمه‌ڵگای ئێران‌دا به ده‌یه‌ی ٦٠ شوبهاند و له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌م سوننه‌ته ئیلاهییه‌دا، داوای له هێزی دادوه‌ری كرد كه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه “زێهنی خه‌ڵك“ی ئێران له ڕێگای تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه “خراپ” ده‌كه‌ن، به‌رخورد بكه‌ن.
قسه‌كانی خامنه‌یی به ئاشكرا هه‌ڕه‌شه كردن بوو له خه‌ڵك، كه ئه‌گه‌ر بێت و نه‌یانهه‌وێ ئه‌م نیزامه ته‌حه‌مول بكه‌ن، ده‌بێ چاوه‌ڕوانی خودایه‌ك بن كه له ده‌یه‌ی ٦٠دا به‌ناویی ئه‌وه‌وه هه‌زاران كه‌س، قه‌تڵ و عام كران. به‌ڵام له پشت ئه‌م هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شانه‌وه، ترس له جێگه‌وپێگه‌ی لاوازی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌دی ده‌كرێت. ترس له ڕووخانی كۆماری ئیسلامی، بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران، بۆ سێهه‌مین جار له مانگێكدا، خامنه‌یی ناچار كرد كه له كۆڕوكۆمه‌ڵی داخراوی ئاخونده‌كان و به‌رپرسانی هێزی ئه‌منییه‌تی و نیزامی‌دا، وتار پێشكه‌ش بكات.
له‌ماوه‌ی نزیك به سێ ده‌یه‌ی كه خامنه‌یی وه‌ك ڕێبه‌ری حكوومه‌تی ئیسلامی له ده‌سه‌ڵاتدایه، ته‌نانه‌ت بۆ جارێكیش وتووێژی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان و ته‌نانه‌ت گفتوگۆیه‌كی دوولایه‌نه‌ی، له‌گه‌ڵ خه‌ڵك نه‌كردووه. ئه‌مه له حاڵیكدایه كه پتر له ١٦٠٠ وتاری بووه. له‌م دانیشتنه‌دا خامنه‌یی باسی له پێویستی كۆنترۆڵ كردنی فه‌زای مه‌جازیی و به‌رخورد له‌گه‌ڵ بێ حیجابی كرد. له‌م پێوه‌ندیه‌دا هێزی دادوه‌ری بۆ سه‌ركووتی هه‌رچی زیاتر و ته‌نانه‌ت ده‌ركردنی یاسا و دانی فتوای پێویست هاندا.
ئه‌وه‌یكه له ده‌یه‌ی ٦٠دا ڕوویدا، به‌ربه‌ڕییه‌تێكی به‌ته‌واو مه‌عنا بوو. ده‌یان هه‌زار كه‌س له دژبه‌رانی ڕژیمیان خسته زیندان و ئه‌شكه‌نجه‌یان كردن. هه‌زاران كه‌سیان ئێعدام كرد. كارگا و ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌مهێنانیان داخست و كرێكارانیان ڕه‌وانه‌ی به‌ره‌كانی شه‌ڕ كرد. ڕۆژنامه‌كانیان داخست. دامه‌زراوه سه‌ربه‌خۆ و جه‌ماوه‌رییه‌كانیان ته‌عتیل كرد. سیاسه‌تی ئاپارتایدی جنسی و هه‌ڵاواردنیان له دژی ژنان بێ به‌زه‌ییانه به‌كرده‌وه ده‌رهێنا و كوردستانیان میلیتاریزه كرد.
به‌ڵام پێده‌چێت خامنه‌یی له‌وه نه‌گه‌یشتبێت كه ده‌یه‌ی ٦٠ چیتر ناتوانێ دووپات بێته‌وه. ساڵی ١٤٠٠ هیچ موعجیزه و خودایه‌ك به‌هانای خامنه‌یی و هاوبه‌شه‌كانیه‌وه نه‌هات. جیهان، ئێران، جه‌ماوه‌ر، پێوه‌ندییه‌كان، ته‌كنۆلۆژیا، ئه‌زموون و زانستی خه‌ڵك و چوار ده‌یه جینایه‌ت و سه‌ره‌ڕۆیی ئیسلامی، هه‌موو هاوسه‌نگییه‌كانی له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی ئێران و كۆمه‌ڵانی كرێكار‌و زحمه‌تكێشدا، گۆڕیوه. ته‌نانه‌ت به‌شێكی به‌رچاو له هێزه‌كانی ڕژیمیش هیچ ته‌وه‌هۆم و خۆشباوه‌ڕییه‌كییان به ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی نه‌ماوه. چوار ده‌یه گه‌نده‌ڵی، دزی بێ ئه‌ژمار و به‌تاڵان بردنی سه‌روه‌ت و سامانی گشتی، سه‌ركووت و جینایه‌ت، گرانی و بێكاری، بێ خانه و لانه‌یی و ڕۆژڕه‌شی، ویستی له گۆڕنانی ڕژیمی كردووه به ئاواتێكی گه‌وره بۆ به‌شێكی به‌ربڵاو له دانیشتوانی وڵات.
ده‌كرێت ڕۆژنامه‌كان به په‌یغام و فه‌رمان ڕابگریت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌یان تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی گشتگیر، چی ده‌كرێت؟ نه‌فره‌تی خامنه‌یی و به‌رپرسانی جینایه‌تكاری ڕژیمی ئیسلامی ئێران له فه‌زای مه‌جازی و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه، توانای كۆنترۆڵ كردنیان نییه. هه‌واڵی بێ سانسۆڕ له كورتترین ماوه‌دا، به هه‌موو جیهاندا بڵاوده‌بێته‌وه و فه‌زای مه‌جازی بۆته گۆڕه‌پانێكی سه‌ره‌كیی بۆ خه‌باتی ملیۆنان ژن، پیاو، لاو و ته‌نانه‌ت تازه لاوانیش، له دژی كۆماری ئیسلامی.
چیتر ترساندنی خه‌ڵك له دۆزه‌خی پاش مردن، كاریگه‌ر نییه و جه‌ماوه‌رێكی به‌ربڵاو خوازیاری، نه‌مانی نیزامی دۆزه‌خ ئاسای ئیسلامی له‌سه‌ر گۆی زه‌وین. ئیتر درووستكردنی دوژمنی ناواقعیی، خه‌ڵك فریو نادات و درووشمی دژمنی ئێمه له‌ناوخۆ دایه، له هه‌موو شوێنێك ده‌بیسترێ.
نوێژی جه‌ماعه‌تی ئاخوونده‌كان بۆته نوێژی ترس و وه‌حشت له ڕووخانی ڕژیم و به‌رپرسانی حكوومه‌ت، باش ده‌زانن هیچ ڕاده‌یه‌ك له مووشه‌ك و بۆمب، ناتوانێت ئه‌وان له شه‌پۆلی تووڕه‌یی و نه‌فره‌تی جه‌ماوه‌ر، بپارێزێت. ده‌سه‌ڵاتێكی كه خۆی هۆكاری نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی ڕه‌وانی و كۆمه‌ڵایه‌تییه له كۆمه‌ڵگادا، نیزامێكی كه خۆی سه‌به‌بكاری هه‌ژاری و به‌شمه‌ینه‌تییه‌كانی خه‌ڵكه، ناتوانێت له‌م بابه‌ته‌وه، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به تاوانبار بزانێت.
جیهان، ئێران و جه‌ماوه‌ری وه‌ته‌نگ هاتوو، چیتر ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رده‌می ده‌یه‌ی ٦٠ و به خه‌بات و تێكۆشانی خۆیان بۆ له‌ناو بردنی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه نیزامێكی نوێ بونیاد بنێن كه، ئازادی، به‌رابه‌ری، ئه‌منییه‌ت و خۆشگوزه‌رانی و مافی سه‌ره‌تایی ئینسانه‌كان، تیایدا مسۆگه‌ربێت.