به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به دوای ته‌قینه‌وه لووله‌ی گواستنه‌وه‌ی “سیانۆل”ی مه‌عده‌نی زێڕی ناوچه‌ی “ئه‌رزه‌نجان”ی باكووری كوردستان و تێكه‌ڵبوونی له‌گه‌ڵ ئاوی چۆمی “فۆرات”، ٧٥ كانوونی پارێزه‌رانی توركیا خوازیاری داخستنی مه‌عه‌ده‌ن و ڕێگریكردن له ڕوودانی كاره‌ساتێكی مرۆیی بوون.
له به‌یاننامه‌ی كانوونی پارێزه‌رانی توركیادا هاتووه، پاش ته‌قینه‌وه‌ی لووله‌ی گواستنه‌وه‌ی سیانۆلی مه‌عه‌ده‌نی زێڕ له “ئه‌رزه‌نجان”ی باكووری كوردستان، ٢٠ تۆن سیانۆل تێكه‌ڵ به ئاوی چۆمی فۆرات له حه‌وزه‌ی به‌ندئاوی “كۆبان” بووه و مه‌ترسی ڕوودانی كاره‌ساتێكی مرۆیی له ئارادایه. له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و بایاننامه‌یه‌دا هاتووه، ئه‌و ڕووداوه هیچ كه‌می له ڕووداوی “چێرنۆبیل” نییه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه سیانۆل تێكه‌ڵ به ئاوی به‌ندئاوه‌كانی دیكه‌ی باشوور و رۆژهه‌ڵاتی توركیا بێت و ٢٠ ئۆستانی ئه‌و وڵاته بخاته ژێر كاریگه‌ری خۆیه‌وه.