سەرەتای ئەم هەفتەیە دوو کەسی خەڵکی شارەکانی مهاباد و سنە بە ناوەکانی “نادر بایزیدی ئازەر” تەمەن ٣٠ ساڵ و “عەبدوڵڵا عیناخی” تەمەن ٣٥ ساڵە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراون و چارەنووسیان نادیارە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٥ی پووشپەڕ، هێزە ئەمنییەکان لە بازگەی نێوان جادەی مهاباد بۆ میاندواو “نادر بایزیدی ئازەر” خەڵکی گوندی “لەج”ی سەر بە شاری مهابادیان بەبێ بەڵگەی دادوەری دەستبەسەر کردووە و لە لایەکی دیکەوە و لە هەمان ڕۆژدا، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “کەژێکران” سەر بە شاری سنە بە ناوی “عەبدوڵڵا عیناخی” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.