کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

بڕینەوەی داری ناوچەشاخاوییەکانی باشووری کوردستان لە لایەن تورکیەوه‌

بڕینەوەی داری ناوچەشاخاوییەکانی باشووری کوردستان لە لایەن تورکیە

به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كان، هێزەکانی تورکیە ماوەیەکی زۆرە لە ناوچە شاخاوییەکانی سنوورەکانی باشووری کوردستان ژمارەیەکی زۆر داریان بڕیوەتەوە و دواتر و بە مەبەستی فرۆشتنیان ڕەوانەی وڵاتی تورکیەی دەکەن.

شایانی باسه‌، چەند کۆمپانیایەکی دەوڵەتی تورکیە لە ناوچە شاخاوییەکانی “هرورێ” لە ناوچەی “بەرواری” و لە دۆڵی “ساخان و شەشداران”ی سەر بە شاری زاخۆ بەبێ هیچ لێپرسینەوەیەک سەرقاڵی برینەوەی دارکانی ئەو ناوچانەن و بەتەواوەتی ژینگەی ئەو ناوچانەیان تێکداوە.