به پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له مۆعهلیمان له شاره‌كانی ته‌ورێز، یه‌زد و ئیسفه‌هان له ناڕه‌زایه‌تیی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان له به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی ئاموزش و په‌روه‌رشی ئهمشارهانه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی ڕه‌زبه‌ر، ژماره‌یه‌ك له مۆعه‌لیمانی ته‌ورێز له‌سه‌ر بانگهێشتی پێشوو و له ناڕه‌زایه‌تیی به وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی به‌رپرسان به داخوازییه‌كانیان له به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی ئاموزش و په‌روه‌رشی ئه‌مشاره كۆبوونه‌وه. هاوكات ژماره‌یه‌ك له مۆعهلیمان له شاره‌كانی یه‌زد و ئیسفه‌هان به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی ئاموزش و په‌روه‌رش و به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد به‌ناوه‌ڕۆكی “مۆعه‌لیم ده‌مرێت، هه‌ڵاواردن قه‌بووڵ ناكات”، “دادپه‌روه‌ی، دادپه‌روه‌ی ئه‌وه درووشمی خه‌ڵكه”، “تا مافی خۆمان وه‌رنه‌گرین، پاشگه‌ز نابینه‌وه” و “شه‌ڕ ههڵمهگیرسێنه، بیرێك له ئێمه كه‌وه”، خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به كێشه‌وگرفته‌كانیان له‌وانه په‌رداختی پاداشی كۆتایی خزمه‌تیان بوون.