کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

داواكاری ٣٤ حزبی سیاسیی له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵتی بۆ داخستنی ئاسمانی ڕۆژئاوای کوردستان

داواكاری ٣٤ حزبی سیاسیی له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵتی بۆ داخستنی ئاسمانی

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، ٣٤ حزب و لایەنی سیاسیی ڕۆژئاوای کوردستان له‌ كۆبوونه‌ویه‌كی هاوبه‌شدا، داوایان لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی و ڕووسیا كرد، ئاسمانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا به‌سه‌ر فڕۆكه‌كانی توركیا دابخەن و ڕێگری بكه‌ن لە كۆمه‌ڵكۆژكردنی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٣٤ حزب و لایەنی سیاسیی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا لە ناوەندی لێکۆڵینەوە و ڕاوێژی سیاسی شاری “قامیشلوو”، به‌یاننامه‌یه‌كیان ئاراستەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی و ڕووسیا کرد و تێیدا داوایانكرد، ئاسمانی ناوچه‌كه‌ به‌سه‌ر فرۆكه‌كانی توركیا دابخه‌ن. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ڕۆژی ڕابردوو “ڕه‌جه‌ب ته‌یه‌ب ئه‌ردۆغان” سه‌رۆككۆماری توركیا بۆ جارێكی دیكه‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر ڕوژئاوای كوردستان دووپاتكردووه‌ و ڕایگه‌یاند: به‌م زووانه‌ هێرشێكی به‌ربڵاو بۆ سه‌ر باكووری سووریه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ین. هه‌ر دوێنێ به‌هۆی هێرشی فڕۆكه‌ بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی توركیا بۆسه‌ر ناوچه‌كانی “دێرك” و “قامیشلوو” چه‌ند كه‌س به‌سه‌ختی برینداربوون كه‌ باری ته‌ندرووتی دوو كه‌سیان ناجێگیره‌.