ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، خوێندكارێكی كۆلێجی یاسای زانكۆی “سه‌لاحه‌ددین”ی هه‌ولێر له هێرشێكی چه‌كداریدا، مامۆستا و پاسه‌وانێكی كۆلێجه‌كه‌ی به‌سه‌ختی بریندار كرد و پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ده‌ركه‌وت كه مامۆستایه‌كی كۆلێجی ئه‌ندازیاریشی كوشتووه.
به پێی زانیارییه‌كان، ئەو خوێندكارە چه‌ند ساڵێك به‌ر له ئێستا له زانكۆی سۆران خوێندكار بووه و به‌هۆكارێكی نادیار له زانكۆی سۆران ده‌ركراوه و دواتر چه‌ند جارێك هه‌وڵیداوه خۆی بۆ زانكۆی سه‌لاحه‌ددین بگوازێته‌وه، به‌ڵام كاره‌كه‌ی بۆ جێبه‌جێ نه‌كراوه