كاتژمێر ٦ و ٣٠ خوله‌كی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی پووشپه‌ڕ، به‌رپرسانی ڕژیم وه‌ك شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران، ڕێوڕه‌سمێكیان تایبه‌ت به خوێندنی سروودی “سڵاو فه‌رمانده” له یاریگای گوڵانی شاری سنه‌دا به‌ڕێوه برد كه له‌گه‌ڵ بایكۆتی به‌ربڵاوی خه‌ڵكی ئه‌و شاره ڕووبه‌ڕوو بوویه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای بانگه‌شه‌یه‌كی زۆر له لایه‌ن سازمانی ته‌بلیغاتی ئیسلامی، ئیداره‌ی ئیرشاد و هێزه‌كانی سپا و به‌سیج له شاری سنه، خه‌ڵكی ئه‌و شاره ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌یان به‌ته‌واوه‌تی بایكۆت كرد و بۆ جارێكی دیكه ئیراده و خۆڕاگری خۆیان له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و ڕژیمه نیشان دا. جێگای ئاماژه‌یه كاتێك به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ بایكۆتی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه، له هێندێك شار و گوندی سه‌ر به‌و ئوستانه‌وه به ئۆتۆمبێل هێزه‌كانی سوپا و به‌سیج و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌یان بۆ ئه‌و شانۆیه گواستووه‌ته‌وه.