به پێی هه‌واڵی كه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، دووهه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی گشتی كرێكارانی دارتاش له‌شاری سنه به‌ڕێوه‌چوو و به كۆیده‌نگی هه‌موو به‌شداربووان “ڕێكخراوه‌ی كرێكارانی خه‌ڕراتی سنه” دامه‌زرێندرا.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كرێكاران به‌كۆی ده‌نگ بڕیاریاندا كه دارتاشانی هه‌ر گه‌ڕه‌كێكی شار ده‌توانن شۆرای خۆیان دابمه‌زرێنن و پێشنیار و داخوازی و كێشه‌كانیان له‌ڕێگه‌ی نوێنه‌رانیانه‌وه به ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه بگه‌یه‌نن و هه‌روه‌ها ده‌توانن له هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕێكخراوه‌ی كرێكارانی خه‌ڕراتی سنه خۆیان كاندید كه‌ن.