به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی سوریه، سێ لاوی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان كه دوو كه‌سیان ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ و ئه‌وی تریشیان ١٨ ساڵیه‌تی، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، له‌كاتێكدا دیانه‌ویست له‌سنووری شاری “عاموودا”وه خۆیان بگه‌یه‌ننه توركیا، له‌لایه‌ن هێزه سنوورییه‌كانی توركیاوه ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، له‌ڕێگه‌ی دیپلۆماسیه‌وه ئه‌و سێ لاوه گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه ڕۆژئاوا، به‌ڵام باری ته‌ندرووستیان باش نییه و له نه‌خۆشخانه له‌ژێر چاوێری پزیشكیدان. چاودێری مافی مرۆڤی سووری له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند: له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠٢٢وه تا ئێستا، ١٢ دانیشتووی ناوچه جیاجیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان، له‌وانه ٣ منداڵ له‌لایه‌ن هێزه سنوورییه‌كانی توركیاوه كوژراون و زیاتر له ٢٠ كه‌سی مه‌ده‌نی دیكه كه به‌شێكیان منداڵن به‌ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی توركیا به‌سه‌ختی برینداركراون.