بەپێی ڕاپۆرتی رۆیتێرز، سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی چوارشەمە، یەکی مانگی پوشپەڕی 1401ی هەتاویی، بومهلهرزهیك به گوڕی ٦ و یه‌ك ده‌هوومی ڕیشتێر، بەشێک لە پارێزگاکانی خوست و پەکتیای، لە باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئەفغانستان و بەشێک لە ناوچەکانی هێند و پاکستانی هه‌ژاند. سێ ڕۆژ لە دوای ئەم بومەلەرزەیە، نزیک سەعات 10ی بەیانی ڕۆژی هەینی، بومەلەرزەی دووهەمیش لە پەکتیا ڕوویدا. بە پێی هەر ئەم ڕاپۆرتە، تا ڕۆژی 25ی مانگی ژوئەن، بەرابەر لەگەڵ 5ی مانگی پوشپەڕ، زیاتر لە هەزار کەس گیانیان لەدەست داوە و 2000 کەسیش بریندار بوون و دە هەزار ماڵیش وێران بووە و ژومارەیەکی زۆریش لە دانیشتووانی ئەو ناوچانە بێ ماڵ و حاڵبوون ، کە لە ماوەی ئەم چەن ڕۆژەدا، لە کەشێکی سارد و بە بێ ئاو و خۆراک، بەسەر دەبن.
بومەلەرزە کارەساتێکی سرووشتیە، بەڵام ڕێژەی خەسار و زەرەر و زیانی لە هەر ئاستێک‌دا، سرووشتییە نییە.
لە 15مانگی ڕه‌زبه‌ری 1400ی هەتاوییدا. بومەلەرزەیەک بە گوڕی 6 و یەک دەهومی ڕێشتێر، شاری 14 ملیۆن کەسی تۆکیۆی بە تووندی هه‌ژاند و تەنیا 5کەس برینداربوون. کەوایە جێگەی خۆیەتی بپرسین، هۆکاری لەسەرەوە بوونی ڕێژەی خەسار و زیانی ئەم کارەساتە لە ئەفغانستان چییە؟
ڕاپۆڕتەکان، پەکتیا وەکوو ناوچەیەکی کوێستانی و دوور کەوتوو ناولێدەبن کە لە هەبوونی ڕێگاوبانی گونجاو، بێبەشە.
ئەوان هەر لە سەرەتای ڕووداوەکەوە، وێنەگەلێکیان لە خەڵک نیشان دەدا کە بە ئامرازی سەرەتایی و بەدەستی بەتاڵ، تەرمەکان و بریندارەکانیان لە ژێر داروپه‌ردو دەردەهێنا.
حکوومەتبێناوەرۆکیتاڵبان،دوای 24سەعات، بارانی بەخوڕی کردە بەهانە و بەفەرمی، گەڕان بەدوای قوربانییەکانی، کۆتاییی پێهێنا، بەڵام خەڵکی ڕزگاربووی بومەلەرزەکە، ڕانەوەستان و هەر بەو ئامرازە سەرەتاییانە و دەستی بەتاڵەوە درێژەیان بە گەڕاندا.
حكوومه‌تی ئه‌فغانستان، كه له یاسای بنه‌ڕه‌تی خۆیدا به‌رابه‌ری ژن و پیاویی قه‌بووڵ كردووه، له ده‌یه‌ی ٧٠ی زاینییدا، به‌رنامه‌ی ئیسلاحاتی ئه‌رزی، به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی خاوه‌ندارییه‌تی له خاوه‌ن زه‌وییه‌كان و كورتكردنه‌وه‌ی ده‌ستی لایانگرانی ئه‌وان له‌وانه، ئاخونده‌كان، له فه‌رمانڕه‌وایی به‌سه‌ر خه‌ڵكدا، ڕاگه‌یاند. ئه‌م چه‌وسێنه‌رانه‌ی كهشاوهرزهكان به‌یارمه‌تی ده‌وڵه‌ته كۆنه‌په‌ره‌سته‌كانی ، پاكستان و ئه‌فغانستان، له‌به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیدا، به‌شێوه‌ی چه‌كدارانه و ڕێكخستنی موجاهیدینی ئیسلامی، ده‌ستیاندایه به‌رگری كردن له جۆری به‌رهه‌م هێنانی دواكه‌وتووانه و ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری خۆیان. ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی ئه‌فغانستان داوای یارمه‌تی له ده‌وڵه‌تی ئه‌وكاتی شۆڕه‌وی كرد. به‌رپرسانی شۆڕه‌وی كه به‌ته‌مابوون له ڕێگای داگیركردنی ئه‌فغانستانه‌وه ڕێگای گه‌یشتن به ده‌ریای عه‌ممان و ئاوهگهرمهكانیان بۆ بكرێته‌وه، ساڵی ١٩٧٩ هێزه نیزامییهكانیان ڕژانده ناو ئه‌فغانستان. ئیمپریالیزمی ئا‌مریكا كه‌ساڵی ١٩٧٥، له‌شه‌ڕ له‌گه‌ڵ وییتنام كه له‌لایه‌ن شۆڕهوییهوه پیشتیوانی لێده‌كرا، شكستی هێناو و ئه‌وه‌ی وه‌ك سوكایه‌تییه‌ك به‌خۆی ده‌زانی، هه‌ل و مه‌رجه‌كه‌ی بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه، به‌گونجاو زانی. هه‌روه‌ها كابینه‌ی جیمی كارتێر، سه‌رۆك كۆماری ئه‌وكاتی ئا‌مریكا، دژی هه‌رچه‌شنه ئاڵۆگۆڕێك له موناسباتی كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی، ئهفغانستاندابوو. له‌م ڕووه‌وه به‌ناردنی چه‌ك و چۆڵ و دانی زانیاری و ڕێنمایی و هه‌روه‌ها به كه‌ڵك وه‌رگرتن له دۆلاری زۆر و زه‌وه‌ندی سه‌رچاوه‌گرتوو، له نه‌وتی شێخ نشینه‌كانی عه‌ره‌ب، یارمه‌تی موجاهیدینی ئیسلامییاندا. ئه‌مه ده‌ستپێكی ئه‌و كاره‌سات و هه‌ژارییه بوو، كه به‌رۆكی خه‌ڵكی ئه‌فغانستانی گرت.
بە پێی ڕاپۆرتی بانکی جیهانی، ئەفغانستان شەشەمین وڵاتی هەژاری دونیایە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەم وڵاتە خۆی ده‌وڵه‌مه‌نده به نەوت و کانە سرووشتیه‌كانی دیکە. کارناسان ئەرزشی زەخیرەی ئەم وڵاتەیان، لانیکەم به دەهەزار میلیارد دۆلار خه‌مڵاندووه. ئەگەر ئەم دەوڵەتە كۆنه‌په‌رستانه، هۆکارهكانی هێشتنەوەی موناسباتی به‌رله سەرمایەدارییان، به به‌هێزكردنی ئیسلامی سیاسی و سوننەتەکانی ڕزیوی عەشایەریی، فەراهەم نەکردبایە، ئێستا ئەفغانستانیش زۆر سروشتی گۆڕانکارییه پێویسته‌كانی مێژوویی تێدەپەڕاند و بە جێگەی ئەوەی ئەوەڵین وڵاتی بەرهەم هێنەری خەشخاش و مەوادی موخەدێر بێت، لانیکەم وڵاتێکی ئاساییی دەبوو. ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا له ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه ڕابردوودا و به تایبه‌ت له‌م ٢٠ساڵه‌ی دواییدا كه ئه‌فغانستانی به‌فه‌رمی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتدابوو، ته‌نیا ئیمكانی كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و مه‌واد و سه‌رچاوانه‌ی له ئه‌فغانستان فه‌راهه‌م كرد كه، ده‌كرا له به‌رهه‌م هێنانی چه‌ك و ته‌نانه‌ت چه‌كی هه‌سته‌ییدا، به‌كار بهێندرێت. به شێوه‌یه‌كی گشتی هۆكاری ئه‌وه‌یكه ئێستا زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری خه‌ڵكی ئه‌فغانستان له ماڵ و سه‌رپه‌نای قوڕینه و له‌و ناوچانه ده‌ژین كه به‌ڕاده‌یه‌كی زۆر دواكه‌وتوو ڕاگیراون، ده‌ره‌نجامی ده‌یان ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیمپریالیزمی ئا‌مریكا و ده‌وڵه‌ته كۆنه‌په‌ره‌سته‌كانی پاكستان و عه‌ره‌بستان و هه‌روه‌ها شه‌ڕخوازه ئیسلامییه‌كان و سه‌رمایه‌دارانی قاچاغچیه، به‌سه‌ر چاره‌نووسی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌دا.
تا ئێستاش وڵاته سه‌رمایه‌داره‌كانی ناوچه‌كه و جیهانیش، یارمه‌تییه‌كی ئه‌وتۆیان به خه‌ڵكی بوومه‌له‌رزه لێدراویی خووست و په‌كتیا نه‌كردووه. ئه‌و یارمه‌تییانه‌ش كه كه‌م و زۆر له‌لایه‌ن ڕێكخراوه جه‌ماوه‌ری و مرۆڤ دۆسته‌كانه‌وه ناردراوه، ده‌بێت له ڕێگای تاڵبان و گه‌وره قاچاغچیه تاوانباره‌كانه‌وه، كه خۆیان هۆكاری ههژارمانهوه و له‌خواره‌وه بوونی ئاستی ژیانی ئه‌و خه‌ڵكه‌ن، به‌ده‌ستی لێ قه‌وماوانی ناوچه‌كه بگات.
جا ئیتر چه‌نده له‌م یارمه‌تییانه ده‌گاته ده‌ستی قوربانیانی ئه‌م كاره‌ساته، ڕوون نییه.
كۆماری ئیسلامی به‌رده‌وام به به‌هێزكردنی شه‌ڕخوازه كۆنه‌په‌ره‌سته‌كانی شیعه‌ی “هه‌زاره“، له شه‌ڕی ئه‌فغانستاندا به‌شدار بووه و له ساڵی ٢٠٠١ یارمه‌تیده‌ری هێرشی ئا‌مریكا و وڵاته‌كانی ئه‌ندامی ناتۆ بووه، بۆسه‌ر ئه‌و وڵاته. به‌ڵام كاره‌ساتبارتر له‌وه‌ش، ڕه‌چاوكردنی ئه‌و سیاسه‌ت و كرده‌وه و ڕفتارانهیه كه فه‌رمانده و مه‌ئموره‌كانی سه‌ر به‌وان، خاوه‌نكاره چاوچنۆكه‌كان و جه‌ماوه‌ری له‌خۆ بێگانهبووی ناسیونالیست، له‌دژی ژنان و پیاوان و مناڵانی كۆچبه‌ر له ئێران، به‌ڕێوه‌یده‌به‌ن.
له كۆتاییدا ده‌بێ ئه‌وه بڵێین كه، پێویسته یارمه‌تیه ماڵیی و پێداویستییهكانیتری ڕێكخراوه جه‌ماوه‌رییه‌كان، په‌ره به‌ستێنی و هه‌روه‌ها ڕاسته‌وخۆ بگاته ده‌ستی لێ قه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌كه.
یادی قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی خوست و په‌كتیا، به‌رز ڕاده‌گرین و هاوده‌ردی خۆمان له‌گه‌ڵ پاشماوه‌كانی ئه‌و ڕووداوه دڵته‌زێنه، ده‌رده‌بڕین.