کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

کوژرانی ژنێک لە کەمپی “هۆل” لە ڕۆژئاوای کوردستان

کوژرانی ژنێک لە کەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای کوردستان 2

ڕۆژی شەممە تەرمی ژنێک لە کەمپی “هۆل” لە ڕۆژئاوای کوردستان بە سەربڕدراویی دۆزرایەوە و لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا ئەمە سێیەمین تاوانی کوشتنە کە لەو کەمپە تۆمار كراوه‌.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریە لە بەشی شەشەمی که‌مپی هۆل کە تایبەتە بە بنەماڵەی ئەندامانی داعشی خەڵکی سووریە، ژنێکیان بە سەربڕاویی دۆزییەوە و به‌وه‌ش لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا نزیكەی ٢٥ كەس لەو كامپەدا كوژراون و ١٤ كەسی دیكه‌ش بەهۆی هەوڵی كوشتنەوە برینداربوون.