به پێی ڕاپۆرته‌كان، دانیشتووانی شاری “وان” و ده‌ورووبه‌ری له باكووری كوردستان ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه نانیان ده‌ست ناكه‌وێت و ڕۆژی هه‌ینی 3ی مانگی پووشپه‌ڕ، له‌ئاست كه‌می ئارد و نه‌بوونی نان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی ئارد، به‌رق و گاز له توركیا، نانه‌واخانه‌كانی شاری “وان” ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نانیان كه‌مكردووه‌ته‌وه و به‌شێكیان له‌ناڕه‌زایه‌تی به گرانی و هه‌ڵاوسان دووكانه‌كانیان داخستووه. به‌وته‌ی دانیشتووانی ئه‌و شاره، له‌ماوه‌ی ٧ مانگی ڕابردوودا نرخی نان چوار هێنده به‌رزبووه‌ته‌وه و له ٢.٥ لیره‌وه گه‌یشتووه‌ته ٥ لیر. نانه‌واخانه‌كانیش له‌و باره‌وه ده‌ڵێن: به نرخی ئێستای ئارد و هه‌زینه‌ی به‌رق و گاز و ئیجاره‌ی دووكان، به‌رهه‌مهێنانی نان به‌سه‌رفه نییه. خه‌ڵك به‌ده‌ست گرانی نانه‌وه ناڕازین و ده‌ڵێن: نرخی هه‌موو شتێك چوار بۆ پێنج هێنده به‌رزبووه‌ته‌وه و ناتوانن بۆ هه‌ر نانێك پێنج لیر په‌رداخت بكه‌ن.