“سادق كه‌نعانی” و “ئارام ئیبراهیمی”چالاکانی پیشەیی وئه‌ندامانی كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی شاری سنە و “شه‌هریار نادری” ئه‌ندامی كانوونی سنفی موعلیمانی كرماشان، ڕۆژی چوارشەممە ١ی مانگی پووشپەڕ، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کاتژمێر ٢ و نیوی به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه و بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی “ئارام ئیبراهیمی” و “سادق كه‌نعانی” و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كانیان، ده‌ستبه‌سه‌ریان كردوون. شایانی باسه كه تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و دوو چالاكه مه‌ده‌نییه له‌به‌رده‌ستا نییه. به پێی زانیارییه‌كان، “شه‌هریار نادری” خه‌ڵكی پاوه و دانیشتووی شاری سنه‌یه كه له ساڵی ٩٥ی هه‌تاویه‌وه بۆ شاری كرماشان دوورخراوه‌ته‌وه و ڕۆژی ڕابردوو به‌شێوه‌ی نایاسایی له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی كرماشانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه.