به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو، له به‌رده‌وامی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمه‌كانی تایبه‌ت به ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه له شاری سه‌قز، ڕۆژی سێشه‌ممه ٣١ی مانگی جۆزه‌ردان له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له گونده‌كانی ناوچه‌ی خوڕخوڕه ڕێوڕه‌سمێك به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه، به‌شداربووانی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه یاد و بیره‌وه‌ری سه‌رجه‌م گیانبه‌ختكردووانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و به‌تایبه‌تی یادی هاوڕی “فه‌رهاد شه‌عبانیان” به‌رز ڕاگرت و له‌گه‌ڵ یادكردنه‌وه‌ی هاوڕێیانی گیانبه‌ختكردووی گوردانه‌كانی “كاوه و چیا”، به‌ڵێنیان دووباره كرده‌وه كه هه‌تا سه‌ركه‌وتن درێژه‌پێده‌ری ڕێگای ئه‌و ئازیزانه بن. به‌پێی هه‌واڵێكی دیكه له شاری سه‌قزه‌وه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كۆمه‌ڵێك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له چالاكیه‌كدا، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو تراكتی نووسراوه به درووشمه‌كانی “بژی ٣١ی جۆزه‌ردان ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه، ٣١ی جۆزه‌ردان له هه‌موو بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی كۆمه‌ڵه و خه‌ڵكی كوردستان پیرۆزبێت”یان له شه‌قام و كۆڵانه‌كانی ئه‌و شاره له‌وانه “چواڕڕیانی ئازادی”، “وه‌لیخان”، “مه‌یدانی هه‌ڵۆ”، “پاركی شار”، “شاره‌كی دانشگاه” و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی ئه‌و شاره بڵاو كرده‌وه.