جەبار دووستی یەکێک لە موعەلیمانی فەرمانگەی پەروەردە و بارهێنانی شاری مەریوان و ئەندامی ئەنجوومەنی پیشەیی موعەلیمانی کوردستان لقی مەریوان، ڕۆژی سێشەممە ٣١ی جۆزەردان دوای دوو حەفتە دەستبەسەرکران بە بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بووە لە مافی هەبوونی پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە. جێگای ئاماژەیە کە “جەبار دووستی” لەکاتێکدا نەخۆشی دڵی هەیە و بەردەوام دەرمان بەکار دەهێنێت جارێکی دیکەش لە ڕێکەوتی ١١ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوودا لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرابوو.