لە ئەنجامی شەڕ و تێکەڵچوونی چەکداری لە نێوان هەسەدە میلیشیاکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیە لە شاری عەفرین ٧ چەکداری میلیشیاکانی ئەو وڵاتە کوژران و ٧ی دیکەش بەسەختی برینداربوون. بەپێی ڕاگەیێندراوی هەسەدە کە ڕۆژی سێشەممە بۆ ڕای گشتی بڵاو کرایەوە، لە ڕۆژی ١٧ی مانگی جۆزەردان لە گوندی ئەبلێ لە شارۆچکەی بابی سەر بە هەرێمی عەفرین، دوو چالاکی ئەنجام دراوە و لەو دوو چالاکییەدا حەوت میلیشا کوژراون و حەوتی دیکەش بەسەختی بریندار کراون و ئۆتۆمبیلێکیش بە تەواوی تێکشکێندراوە. جێگای ئاماژەیە شەوی ڕابردووش شەڕێکی دژوار لە نێوان هەسەدە و میلیشاکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیە لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕوویداوە و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لەسەر زیانەکانی ئەو شەڕە بۆ ڕای گشتی ئاشکرا نەکراوە.