کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی گوندی “قه‌ڵاگا”ی مووچش له‌ ئاست داگیركردنی زه‌وییه‌كانیان

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی جۆزه‌ردان، دانیشتووانی گوندی “قه‌ڵاگا”ی مووچشی سه‌ر به‌ شارستانی كامیاران، له‌گه‌ڵ سه‌ردانی فه‌رمانداری كامیاران بۆ مه‌عه‌ده‌نی به‌ردی ئاسنی ئه‌و گونده‌، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری ڕاگرتنی كار و چالاكییه‌كانی ئه‌و مه‌عده‌نه‌ بوون.

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، فه‌رمانداری كامیاران به‌ مه‌به‌ستی ڕازی كردنی دانیشتووانی گوندی “قه‌ڵاگا” سه‌ردانی ئه‌و ناوچه‌ی كردووه‌ به‌ڵام له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك به‌ره‌وڕووبووه‌ته‌وه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌: مه‌عده‌نی به‌ردی ئاسنی ئه‌و گونده‌ سه‌رمایه‌ی میللیه‌ و ئه‌بێ زه‌وی و زاره‌كانی ده‌ورووبه‌ری مه‌عده‌نی ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌ت بكه‌ن. نوێنه‌ری خه‌ڵكی “قه‌ڵاگا” له‌ به‌رانبه‌ردا وتی: پێشتریش هه‌وڵتانداوه‌ له‌ڕێگه‌ی ده‌ستووپه‌یوه‌ندییه‌كانتانه‌وه‌ ئه‌و مه‌عده‌نه‌ داگیركه‌ن، له‌ حاڵێكدا كار له‌و مه‌عده‌نه‌ به‌پێچه‌وانه‌ی هۆشداریی ڕێكخراوه‌كانی ژینگه‌پارێزه‌ و نزیكه‌ له‌ئاوی خواردنه‌وه‌ی دانیشتووانی گونده‌كه‌‌ و  زه‌وی و زاری خه‌ڵك له‌ناو ده‌بات.

بابەتی پەیوەندیدار

بێبه‌ری كردنی شه‌ش خوێندكاری زانكۆی ڕازی له‌ پڕۆسه‌ی خوێندن

-

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر “سۆران مەحموودی” له‌ پیرانشار

-

چاوه‌ڕوانی چه‌ند ساڵه‌ی كرێكارانی ساختمانی سنه‌ بۆ بیمه‌

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “ئاكۆ ئیبراهیمی” له‌ شاری شنۆ

-

به‌یانیه‌ی دایكانی دادخوازی كوردستان بۆ پشتیوانی له‌ “تووماج ساڵحی”

-

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی ساین قه‌ڵا دژدبه‌ داگیركردنی زه‌ویه‌كانیان

-