سێ کۆڵبەری لاوی خەڵکی سەقز بە ناوەکانی “پارسا ئیبراهیمی ١٦ ساڵە، عەبدوڵڵا حەقانی و عەتا محەممەدی” ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی جۆزەردان، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە لەلایەن هێزەکانی هەنگی سنووری دراونەتە بەر لێدان و پاشان دەستبەسەر کراون و هه‌روه‌ها له سنووری نه‌وسوودیش كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی بایه‌نگان به ناوی “ئه‌كبه‌ر ڕازنه‌هان” له لایه‌ن هه‌مان هێزه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه ئه‌شكه‌نجه كراوه.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی کۆڵبەر نیوز، هێزەکانی هەنگی سنووری ئەو سێ کۆڵبەرەی خه‌ڵكی بانه دوای لێدان و سووکایەتی پێکردنێکی زۆر دەستبەسەر كراون و پاشان بۆ یەکێک لە ناوەندە ئەمنییەکانی شاری بانە گوازراونەتەوە و چارەنووسیان نادیارە.