دە موعەلیمی دەستبەسەرکراوی خەڵکی سەقز بە ناوەکانی “خالید عەبدوڵڵاهی، سولەیمان عەبدی، ئەحمەد قادری، تاهیر حامیدی، زاهید مورادی، حیسام خاکپوور، حەسەن ڕەحیمیان، ئیسماعیل ڕێحانی، ئامانج ئەمینی و موحسین شکووهی” لە کاتژمێر ١٢ی نیمەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە لە زیندانی ناوەندیی سەقز مانیان لە خواردن گرتووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لەو پەیوەندییەدا ژمارەیەک لە موعەلیمان و چالاکانی مەدەنی ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو کردووەتەوە و تێیدا وێڕای شەرمەزارکردنی دەستبەسەرکرانی نایاسایی ئەم موعەلیمانە، ڕایانگەیاندووە کە بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە دەستبەسەرکردنی نایاسایی ئەو موعەلیمانە ڕۆژی چوارشەممە لەپێش فەرمانداریی سەقز کۆ دەبنەوە. لە بەشێکی ئەو ڕاگەیەندراوەدا داوا لە هەموو چین و توێژەکانی شاری سەقز کراوە کە بەشداریی ئەو کۆبوونەوە بکەن.