هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “کارزان“ی سەر بە شاری ئیلام بە ناوی “کوروش هەواسی” نزیکەی دوو مانگە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناوبراو پێشتریش بۆ ماوەی ٥ ساڵ لە هەرێمی کوردستان ئەندامی حیزبێکی کوردستانی دژبەری ڕژیم بووە کە لە مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ بە مەبەستی چوون بۆ ئەورووپا لە ڕێگای چەند قاچاخچیەکهوه براوەتە سەردەشت و لەوێوەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.