لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ زیندانیی سیاسیی بە ناوەکانی “شەفیع محەممەدنژاد، خزر قادریئازەر و ئیسماعیل محەممەدپوور” خەڵکی شاری پیرانشار، بەبێ ئاگاکردنەوەی پێشوەخت و هیچ هۆکارێک لە بەندی زیندانییانی سیاسی گوازرانەوە بۆ بەندی گیرۆدەبووانی ماددە هۆشبەرەکان.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو سێ زیندانییە لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری پیرانشار، بە سەرۆکایەتی دادوەر “عەبدوڵڵا ئاقایی” بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕژیم” بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوون و لە ڕێکەوتی ٨ی ڕەشەمەی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەیان ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرابوون.