بەپێی ڕاگەیەندراوی پارتی کرێکارانی کوردستان، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە هەرێمەکانی زاپ، مەتینا و ئاڤاشین شەڕ و تێکەلچوونێکی سەختی چەکداری لە نێوان سوپای تورکیە و گەریلاکانی ئەو پارتەدا ڕوویداوە و لە ئاکامدا ١٢ سەربازی تورکیە کوژراوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ٢٩ جار لە لایەن هێزی ئاسمانی سوپای تورکیە ئەو ناوچانەی کە شەڕ تێیاندا ڕوویداوە بە چڕی بۆردوومان کراوە و هەتا ئێستا هیچ لایەنێک ئاماژەی بە زیانەکانی ئەو بۆردوومانانەدا نەکردووە.