كرێكارانی شێركه‌تنی نه‌وتی كه‌نگان ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی مانگی جۆزه‌ردان، بۆ دوازده‌یه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌بوونی گه‌ڵاڵه‌ی شۆرای باڵای كاری ڕژیم و وه‌رنه‌گرتنی حه‌قده‌سته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی نوێنه‌ی كرێكارانی ناڕازی، سه‌ره‌ڕای وه‌رنه‌گرتنی حه‌قده‌ستی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ په‌یمانكاری ئه‌و شێركه‌ته ڕایگه‌یاندووه، چی دیكه حه‌قی بیمه‌ی ئه‌و كرێكارانه پێیان نادرێت. جێگای ئاماژه‌یه كرێكارانی په‌یمانگاری شێركه‌تی پارساش كه له فازی ١٩ی كه‌نگان خه‌ریكی كارن له ناڕه‌زایه‌تی به دواكه‌وتنی حه‌قده‌ستی چه‌ند مانگی ڕابردوویان، به‌و ناڕه‌زیایه‌تییانه‌وه په‌یوه‌ست بوون و ده‌ستیان له كار كێشاوه‌ته‌وه.