کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گواستنەوەی ١٩ موعەلیمی دەستبەسەرکراوی شاری سەقز بۆ زیندانی ئەو شارە

بەپێی هەواڵی گەییشتوو، ١٩ موعەلیمی دەستبەسەرکراوی شاری سەقز کە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە لایەن هێزەئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەرکرابوون، لە ژێر گوشاری ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بۆ زیندانی ناوەندیی سەقز گوازراونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی حەفتەی ڕابردوو لانیکەم ٢٠ موعەلیم کە ئەندامی ئەنجوومەنی پیشەیی موعەلیمانی کوردستان لقی سەقز و زێویە بوون لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقزەوە دەستبەسەر کراون. جێگای ئاماژەیە ڕۆژی پێنجشەممە دادیاری لقی ٧ی دادگای سەقز بە هۆی ئەو گوشارانەی کە لەلایەن ئیتلاعاتی سنەوە لە سەری بووە ڕێگری کردووە لە ئازادی کاتیی ئەو موعەلیمانە و بەبێ هەبوونی هیچ تاوانێک بڕیاری زیندانی کردنی بۆ دەرکردوون. بەپێی هەواڵێکی دیکە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز کاتژمێر ٣٠ خولەکی بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٧ی جۆزەردان، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی “موحسین شکووهی” موعەلیمی خانەنشینکراو و دەستبەسەریان کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

دەستبەسەرکرانی “بەردین جەعفەری” هونەرمەندی خه‌ڵكی گێڵان غه‌رب

-

بانگكرانی “به‌همه‌ن نادری” بۆ لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی كرماشان

-

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێك له ‌زیندانی كرماشان

-

لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی نه‌غه‌ده‌

-

ڕێگری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان له‌ ئازادی “سامان یاسین”

-

خۆپێشاندانی كوردانی نۆرویژ دژبه‌ سزای ئێعدام

-