قسه‌یه‌ك له‌ناو ئێرانیه‌كاندا باوه كه ده‌ڵێت، “ئینسانی ئاقڵ دووجار له كونێكه‌وه مار پێوه‌ی نادات“. ئه‌م قسه‌یه ڕێك به‌یانگه‌ری هه‌وڵی بێهووده و دواكهوتووانهوی بنه‌ماڵه‌ی له‌سه‌ركار لابراوی، په‌هله‌ویی و ڕاگه‌یه‌نه‌ره زه‌به‌لاحه‌كانی لایه‌نگری ئه‌و، به‌مه‌به‌ستی سه‌رله نوێ دامهزراندوهی نیزامی پاشایه‌تی، پاش نه‌مانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه.
بنه‌ماڵه‌ی په‌هله‌وی له‌ساڵی ١٣٠٤ هه‌تا ١٣٥٧، واته په‌نجاوسێ ساڵ، له ئێران حوكمڕانیانكرد. هه‌ر دوو په‌هله‌وی باوك و كوڕ، له‌ڕێگای كۆدتاوه، هاتنه سه‌ركار. نیوسه‌ده ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی ئه‌وان پشت ئه‌ستوور بوو به، “سه‌ره‌ڕۆیی سیاسی و زه‌وتكردنی ئازادی و مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی خه‌ڵك، چه‌وساندنه‌وه‌ی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری چینی كرێكار، سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی هه‌ر چه‌شنه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیی و گه‌نده‌ڵی به‌ربڵاوی ئیداری و ئه‌شكه‌نجه‌و ئێعدام“. ڕژیمی شا به‌هۆی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كی گشتی و به‌ربڵاو له‌ساڵی ٥٧، له ڕێگای شۆڕشێكی جه‌ماوه‌رییه‌وه، ڕووخێندرا. وڵاته ڕۆژئاواییه‌كان و له‌سه‌رووی ئه‌وانه‌وه، ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا، كه له‌مانه‌وه‌ی ڕژیمی شا بێ هیوا ببوون، ڕێگایان بۆ به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی ڕه‌وتی ئیسلامی به ڕێبه‌ریی “خومه‌ینی” خۆشكرد. له ئاوا ههلومهرجێكدابوو كه، به‌هۆی پرشووبڵاویی و ئاماده‌نه‌بوونی هێزه چه‌پ و دیمۆكراته‌كان، خومه‌ینی و ڕه‌وتی ئیسلامی له حاڵێكدا كه ئه‌رته‌شی شا، بێلایه‌نی خۆی ڕاگه‌یاندبوو و پێویستییه‌كانی جێگۆڕكێی ڕژیمی پاشایه‌تی له‌گه‌ڵ ڕژیمی ئیسلامی فه‌راهه‌م ببوو، به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتن.
بهشێكلهكهسانیسهربهڕژیمیشا،هاوڕێلهگهڵبنهماڵهكانیانتهنانهتبهرلهڕووخانیڕژیم،بارگهوبنهیخۆیانتێكناوڕێگایئامریكاوئوروپایانگرتهبهر. به‌درێژایی ئه‌و ٤٣ ساڵه‌ی كه له ڕووخانی ڕژیمی سه‌ڵته‌نه‌تی تێپه‌ڕ ده‌بێ، مه‌یل و بۆچوونه جیاوازه‌كانی سه‌ڵته‌نه‌ت خواز، له ده‌ره‌وه‌ی وڵات سه‌رقاڵی شه‌ڕی ناوخۆیی بنه‌ماڵه‌یی بوون و به‌سه‌ر گرووپ و تاقمی جیاوازدا دابه‌ش ببوون و سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كانی ڕووخانی ڕژیمی په‌هله‌ویی، بۆچوونی جیاوازییان هه‌بوو. چالاكییه‌كانی ئه‌وان بۆ دهوریهك به زۆری ته‌نیا له چوارچێوه‌ی ته‌بلیغات، له ڕێگای تلویزیۆنه‌كانی جێگیر له، لۆسانجلێسدابوو. له‌گه‌ڵ قووڵتر بوونه‌وه‌ی قه‌یرانی سیاسی له ئێران، له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئامریكاوه ئیمكانێكی زۆرترییان پێدرا و هه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته‌ش، بووه هۆی درووست بوونی ئه‌و خۆشباوه‌ڕییه‌ی كه گۆیا ئه‌وان، بوون به هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌می ئا‌مریكا بۆ جێگره‌وه‌ی ڕژیمی ئیسلامی و به‌م زووانه جێگای ئاخوونده‌كان به لایانگرانی سه‌ڵته‌نه‌ت، پڕده‌بێته‌وه.
له‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا، هێزو تاقمه سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌ورو به‌ری ڕه‌زا پههڵهویی، به درووستكردنی فه‌زای ترس و تیرۆر، ده‌یانه‌وێ دژبه‌رانی سه‌ڵته‌نه‌ت له‌ناو ئۆپۆزیسیۆندا چاوترسێن بكه‌ن و به تۆمه‌تگه‌لێكی سواو و كۆنی وه‌ك، جیایی خواز و مه‌ترسی دابه‌شبوونی ئێران، دژبه‌رانی سه‌ڵته‌نه‌ت بێده‌نگ بكه‌ن.
كۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی ٤٣ ساڵ ته‌مه‌نی خۆیدا، وه‌ها به‌دبه‌ختی و ڕۆژڕهشییهكی به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئێران‌دا هێناوه، كه هێزه كۆنه‌په‌ره‌ست و دواكه‌وتووه له‌سه‌ركار لابراوهكانی نیزامی پاشایه‌تی، له‌بری داوای لێبوردن له خه‌ڵكی ئێران له هه‌مبه‌ر جینایه‌ته‌كانی سه‌رده‌می پههڵهویی و خۆشكردنی زه‌مینه‌ی ماددی بۆ هاتنه‌سه‌ر كاری كۆماری ئیسلامی، خه‌ڵك قه‌رزدار ده‌كات.
سه‌ڵته‌نه‌ت پێوه‌ندی به ڕابردووی ئێرانه‌وه هه‌یه و خه‌ڵك ناچار نیین له نێوان ئه‌مڕۆیه‌كی پڕ له هه‌ژاری و هه‌ڵاواردن و سه‌ركووت، وه‌یان دوێنێی لێوان لێو لهسهرهڕۆیی و ڕۆژڕه‌شی، یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرن. له‌دوا ڕۆژی پاش نه‌مانی كۆماری ئیسلامی، ئه‌زموونی ٥٣ساڵ ده‌سه‌ڵاتی پههڵهویی له‌به‌ر ده‌ستدایه. ده‌سه‌ڵاتێكی كه له‌ماوه‌ی پتر له نیو سه‌ده‌دا، نه‌یتوانی ئه‌منییه‌ت، خۆشگوزه‌رانی، ئازادی و مافه ئینسانییه‌كان بۆ خه‌ڵك دابین بكات، بۆچی ده‌بێت سه‌رله نوێ ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه بگرێته‌وه؟
ئه‌وه‌یكه له‌لایه‌ن هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی سه‌ڵته‌نه‌تی و ئیسلامیه‌وه نه‌سیبی به‌شێكی به‌ربڵاو له خه‌ڵك بووه، بریتیی بوو له، “بێكاری، هه‌ژاری و به‌دبه‌ختی و سته‌م و سه‌ركووت و نه‌بوونی ئازادی“. نیزامی سه‌ڵته‌نه‌تیی په‌هڵه‌وی و حكوومه‌تی ئیسلامی یه‌ك سه‌ده، ده‌رفه‌تیان له‌به‌رده‌ستدابوو كه، گرفت و كه‌م و كووڕییهكانی خه‌ڵك چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام، نه‌یانویست و نه‌یانكرد. جه‌ماوه‌ری هۆشیار و خاوه‌ن ئه‌زموون پاش ڕووخانی كۆماری ئیسلامی، هه‌وڵ ده‌ده‌ن نیزامێك دابمه‌زرێنن كه تیایدا، ئازادی و خۆشگوزه‌رانی و مافهسهرهتاییهكان و كه‌رامه‌تی ئینسانه‌كان مسۆگه‌ر و پارێزراو بێت.
نه میراتی سه‌ڵته‌نه‌تی و نه كۆمارییه‌كی سه‌ره‌ڕۆ، هیچكامیان وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی گیروگرفته‌كانی جه‌ماوه‌ر نیین و خه‌ڵك مافی خۆیانه، كه خوازیاری نیزامێكی نوێ و پێشكه‌وتوو بن كه، ” نان، كار، ئازاد و عه‌داڵه‌ت و ئه‌منییه‌ت“یان، بۆ دابین بكات.