کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی شاری جوانڕۆ له‌ئاست گرانی پێداویستییه‌كانی خۆراك

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی شاری جوانڕۆ له‌ئاست گرانی پێداویستییه‌كانی

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دانیشتووانی شاری جوانڕۆ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی جۆزه‌ردان، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست گرانی و كه‌می پێداویستیه‌كانی خۆراك ده‌ربڕی و خوازیاری سه‌ره‌نجدانی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی به‌ دۆخی خراپی ژیانی خه‌ڵك بوون.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، خه‌ڵكی ناڕازی كه‌ له‌ ڕیزی وه‌رگرتنی قه‌نددا وه‌ستابوون، ده‌ستیان كردووه‌ به‌ ده‌ربڕنی ناڕه‌زایه‌تی و ڕایانگه‌یاند: به‌هۆی گه‌نده‌ڵی و ناكارامه‌یی به‌رپرسانی ڕژیم نرخی كیلۆیه‌ك شه‌كه‌ر گه‌یشتووه‌ته‌ ٣٠ هه‌زار تمه‌ن و كیلۆیه‌ك قه‌ندیش به‌ ٤٠ هه‌زار تمه‌ن ده‌كڕن و چیتر توانایی دابینكردنی پێداویستییه‌كانی ژیانیان نه‌ماوه.‌