ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی مانگی جۆزه‌ردان، به‌هۆی شه‌ڕه ته‌قه‌ی نێوان سه‌رنشینه‌كانی ئۆتۆمبێلێك و ماتۆرسیكلتێك له چوارڕێیانی “ئێرشاد”ی شاری كرماشان، دوو كرێكار كه سه‌رقاڵی قیرتاوی شه‌قامه‌كان بوون به‌سه‌ختی برینداركران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به فه‌رمانی شاره‌داری كرماشان كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده شه‌وانه كه شه‌قامه‌كان چۆڵن كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئاسفاڵتی ڕێگه‌وبانه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام كاتژمێر ٢ی نیوه‌شه‌وی پێنجشه‌ممه شه‌ڕه‌ته‌قه له نێوان ئۆتۆمبێلێك و ماتۆڕسیكلتێك دێته ئاراوه و به‌هۆیه‌و دوو كرێكاری شاره‌داری به‌هۆی به‌ركه‌وتنی فیشه‌ك به‌سه‌ختی بریندارده‌بن. شایانی باسه كه هێشتا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی تاوانه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه له‌به‌رده‌ستا نییه.