به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی مانگی جۆزه‌ردان، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی “نۆدشه” به‌ناوی “محه‌ممه‌د ئه‌مین ئه‌مینی” به‌هۆی ئازار و لێدانی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود به‌سه‌ختی برینداربوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “محه‌ممه‌د ئه‌مین” ته‌مه‌نی ٤١ ساڵ و باوكی منداڵێكه و له گوندی “نروی” سه‌ر به شاری نه‌وسوود له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌درێته به‌ر ئه‌شكه‌نجه و لێدان و به‌هۆیه‌وه به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێت. جێگای ئاماژه‌یه كه ناوبراو پاش ڕووداوه‌كه گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری پاوه و له‌وێ له‌ژێر چاودێری پزشكیدایه.