ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه ٢١ و ٢٢ی مانگی جۆزه‌ردان، له دوو ڕوورداوی هاتووچۆ له شاری سنه، منداڵێك گیانی له‌ده‌ستدا و پێنج هاووڵاتی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.
به پێی زانیارییه‌كان، به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می شۆفێری بارهه‌ڵگرێك له‌شارۆچكه‌ی “نایسه‌ر”ی سه‌ر به شاری سنه، منداڵێك كه‌وته به‌ر ته‌گه‌ری ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر و گیانی له‌ده‌ستدا. له ڕووداوی دووهه‌مدا كه له‌ئۆتووبانی ساحلی شاری سنه ڕوویدا، ئۆتۆمبێلێكی پژۆ كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستدا و وه‌رگه‌ڕا كه به‌هۆیه‌وه پێنج سه‌رنشینه‌كه‌ی به‌سه‌ختی برینداربوون و باری ته‌ندرووستی به‌شێكیان ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه.